Zeynep Beyza Kılıç
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٧٦ دۆلار و ٦٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٦٥ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٣ەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی رابردوودا، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا ٠،٤٧ بەرزبوونەوەی بهخۆوه بینی و بە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧٠ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا.
هەواڵەکان لەبارەی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعوودیە و رووسیا، پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرد.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو دوو وڵاتە خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە لە پێناو باشکردنی بازاڕ و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە، نادیاریی لە بازاڕی جیهانییدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار دەکات.
چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC)ە، لەگەڵ داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٢٠ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٢٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٧٦ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٦٤ سەنت بمێنێتەوە.