Ebru Şengül Cevrioğlu
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر- AA
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە، ٥١ دۆلار و ٥٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٥١ دۆلار و ٢٤ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٤٤ زیادبوونی بەخۆوە بینی و گەیشتە ٥١ دۆلار و ٤٧ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٤٨ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشرا.
کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا رۆڵی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویکردونەتەوە، هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا، ٦٠٠ هەزار بەرمیل واتە بە رێژەی سەدا ٠،١ کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٤٩٩،٥ ملیۆن بەرمیل.
هەروەها ئەو هەواڵانەی کە باس لە گەیشتنی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا بە رێککەوتن دەکەن لە بارەی رەشنووسی بازرگانیی نێوانیان، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.
لە لایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا، رەوشێکی شڵەژاوی دروستکردووە و ئەمەش رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.