Ebru Şengül Cevrioğlu
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٩ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٥٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت و به ٥٠ دۆلار و ٠٨ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٦دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٥ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٩ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤٦ دۆلار و ٣٣ سه‌نت فرۆشرا.
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له به‌ریتانیا كه به رێژه‌ی له سه‌دا ٧٠ زیاتر له كۆرۆنا ده‌گوازرێته‌وه بووه‌ته هۆی كزبوونی بازاڕی ئابووی و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر نرخی نه‌وت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٩ دۆلار و ٣٨ سه‌نت بۆ ٤٩ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٩ دۆلار و ٢٤ سه‌نت بۆ ٤٩ دۆلار و ١٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.