Heman Hussein Yaseen
21 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە پێنجشەممەی رابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای نرخ تاک بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، لەئێستادا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە ١٦٦ ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ داخستنی بۆڕسەی ھەولێر، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٦٣ ھەزار دیناری عێراقی بوو، بهڵام ئهمڕۆ بههاكهی بهرزبووهوه بۆ ١٦٦ ههزار دینار.