Mahmut Geldi
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
بەیروت – AA
وەزیری پەیوەندییەکانی لوبنان، جۆنی قرم، ھۆشداری لەوە دایەوە کە بەھۆی کێشەی سووتەمەنییەوە کە پەیوەستە بە قیرانی ئابووری، ئەگەری ھەیە ھێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بە شێوەیەکی یەک لەدوای یەک ببچڕێت.
لەو راگەیەندراوەی کە جۆنی قرم بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە نەیانتوانیوە سووتەمەنی پێویست و سەرچاوەی دارایی بۆ بەکارخستنی سێکتەری پەیوەندییەکان دابین بکەن.
جۆنی قرم، ئەوەشی راگەیاند کە بەھۆی تەواوبوونی سووتەمەنی وێستەگەکانی تۆڕی پەیوەندییەکان لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەدا لە کار کەوتووە و گوتی: "ھۆشداری لەوە دەدەینەوە کە ئەگەری ھەیە لە رۆژانی داھاتوودا ھێلەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بەشێوەیەکی یەک لەدوای یەک لە سەرانسەری لوبنان ببچڕێت."
قرم، داوای لە کۆمپانیای ئۆجیرۆی حکوومی کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ وڵاتەکە دابیندەکات سەرچاوە پەیدا بکات.
- قەیرانی ئابووریی لوبنان
لوبنان، بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٩وە بۆ ئێستا رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی جددی بووەتەوە.
کێشەی نەمانی دۆلار لە بانکی ناوەندیی لوبنان و تەواوبوونی دراوی بیانی قەیرانی جددیی دیکەی ھێنایە سەر وڵاتەکە.
لیرەی لوبنانی، بەڕێژەی سەدا ٩٠ بەھای لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا و بەپێی ئامارە نا فەرمییەکان ھەڵاوسان لە وڵاتەکەدا بۆ سەدا ٧٠٠ بەرزبووەتەوە.