Heman Hussein Yaseen
11 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2021
هه‌ولێر - AA هێمن حوسێن
دوای یەک مانگ لە خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە، جەژنی رەمەزان دێت و چەرەزات و شیرینی یەکێک لە دیارترین بابەتەکانی جەژنن کە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژانی جەژندا بەسەر یەکتری دابەشی دەکەن و چەند رۆژێک پێش ھاتنی جەژن، ھاووڵاتییان دەستدەکەن بە کڕینی شیرینی و چەرەزات و دوکانەکان بەردەوام جمەیان دێت، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ و دواتر ھەڵوەشانەوەی بڕیارەکە، کاریگەری لەسەر دۆخی بازاڕ دروستکردووە و كاسبكاران پێیانوایه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژندا وایكردووه كه کەلوپەلەکانیان نه‌فرۆشرێت.
به‌هرام فه‌تاح خاوه‌نی دوكانێكی فرۆشتنی چه‌ره‌زاته، ئه‌و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژندا، خه‌ڵك له كڕین ساردبووه‌وه، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ئه‌وا خه‌ڵك رووی له بازاڕ كردووە و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتییان به‌شێكی دیكه‌یه له ساردی بازاڕه‌كه‌یان.
بەھرام فەتاح بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''سەرەتا بۆ رۆژانی جه‌ژن کەرەنتن راگەیاندرا ده‌ستبه‌جێ خەڵک لە کڕین ساردبووەوە، دواتر کەرەنتین ھەڵگیرا خەڵک رووی لە بازاڕ کردەوە و ئێستا دۆخی بازاڕ باشتره، به‌ڵام به گشتی بەھۆی قەیرانی دارایییەوە خەڵک ناتوانێت پێداویستییەکان بکڕێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلاریش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گرانبوونی بازاڕه''.
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانیش، به‌هرام فه‌تاح گوتی: ''بۆ نموونه فستق كه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پێشتر تۆنی به نۆ هه‌زار دۆلار بوو، ئێستا بووه‌ته ١٠ هه‌زار دۆلار، بۆیه ناچارین ئێمه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رزبكه‌ینه‌وه، هاوكات خەڵکیش زیاتر خواستی لەسەر فستق ھەیە، بەرھەمی خۆماڵی گرانتر دەکەوێت و ھۆکارەکەیشی ئەوەیە زەمینەسازی بۆ کەرتی كشتوكاڵ نەکراوە و تێچووی بەرھەمەکان لەسەر جووتیار زۆرتره''.
كڕیارێك کە له میانی ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاتووه‌ته بازاڕ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نرخی کەلوپەلەکان وه‌ك پێویستن نین و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه دۆخی ته‌ندروستی پڕۆسه‌ی جه‌ژنی كاڵ كردووه‌ته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''وەکو خەڵک ھاتووین چەرەزات بکڕین بۆ رۆژانی جه‌ژن هه‌رچه‌نده من ھەر بۆخۆم دەمکڕی ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش هه‌بووایه، له هه‌مانكاتدا وه‌ك ده‌بینین نرخەکان رەنگە بۆمن باش بێت، بەڵام بەگشتی بۆ خەڵک باش نییە''.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێوره‌سمی جه‌ژن، عه‌لی محه‌مه‌د گوتی: ''به‌گشتی به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه سەردان تۆزێک کاڵ بووەتەوە، خەڵکیش ئەم دۆخەی پێ خۆشە بۆ ئەوەی رۆژانی جەژن بخەون''.
شرینی فرۆشێك ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ خه‌ڵك شپڕزه بوو و له كڕین ساردبووه‌وه و بازاڕ به‌ره‌و تێكچوون رۆیی، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌لیم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''دوو ھەفتە بەرلە ئێستا کە باسی کەرەنتین کرا خەڵک شپڕزە بوو، بازاڕ بەرەو تێکچوون چوو، بەڵام دواتر کە بڕیارەکە ھەڵوەشایەوە، بازاڕ بەگشتی گۆڕا بەرەو باشی''.
له‌باره‌ی نرخه‌كانیش، ئه‌حمه‌د سه‌لیم گوتی: ''گرانی و ھەرزانی نرخ، مادام مامه‌ڵه‌كان بە دۆلار ده‌كرێت ئه‌وا به‌گشتی نرخه‌كان گران ده‌بێت، نزیکەی ٢٠ ساڵە لە بازاڕ کار دەکەم، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن، کەلوپەل و پێداویستی گران دەبێت''.
كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی ره‌ونه‌قی جه‌ژنیان نه‌هێشت
هاوكات یه‌كێك له شرینی فرۆشه‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه به‌هۆی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار، پێداویستییه‌كان به‌گشتی گرانبوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكار كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان هه‌بێت و له‌مباره‌یه‌وه فەرمان وەھاب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''كاتێك قەدەغەی ھاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژن ھەڵگیرا، بازاڕ باشتر بوو، چونکە قەدەغەی ھاتوچۆ بازاڕی کوشت، ئێمە خۆمان ئامادە کردبوو كه بازاڕ زۆر باش بێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه هه‌موو شته‌كانی گۆڕی، بۆیه کەلوپەلمان کەم ھێنا و ئێستاش رۆژانه شیرینییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌یفرۆشین هه‌رچه‌نده به‌هۆی گرانبوونی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار، کەلوپەلەکانی ئێمه‌یش گران بوون''.