ئابووری, عێراق

"عێراق پاڵپشتی لە سیاسەتی سەقامگیربوونی بازاڕی نەوت دەکات"

- سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح: "پاڵپشتی دەكەین لە سیاسەتی سەقامگیربوونی بازاڕی نەوتی جیهانی".

Zana Natık Kerem  | 15.09.2019 - نوێکردنەوە : 16.09.2019
"عێراق پاڵپشتی لە سیاسەتی سەقامگیربوونی بازاڕی نەوت دەکات"

Iraq

بەغدا ــ AA

سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند كە عێراق پاڵپشتی دەكات لە سیاسەتی سەقامگیربوونی بازاڕی نەوتی جیهانی بە ئامانجی بەدیهێنانی خواست و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەكارهێنەر.

بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی كرد لە ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك، محەمەد باركیندۆ و كۆبوونەوە.

نووسینگەی سەركۆماری عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق پاڵپشتی دەكات لە سیاسەتی سەقامگیربوونی بازاڕی نەوتی جیهانی بە ئامانجی بەدیهێنانی خواست و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەكارهێنەر.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا، سەركۆماری عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە وڵاتەكەی پابەندە بە بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك بەو پێیەی کە ئەندامێكی رێكخراوەكەیە.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە كە گرنگە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك بە هاوبەشی كار بكەن لە پێناو پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنان كە لەسەری رێككەوتوون.

لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك، محەمەد باركیندۆ رایگەیاند كە عێراق رۆڵێكی گرنگ و بەرچاو دەگێرێت لە رێكخراوی ئۆپێك بۆ ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا بەدی بێت.

محەمەد باركیندۆ ئاماژەی بەوە كردووە كە عێراق پابەندە بە بڕیارەكانی ئۆپێك و رۆڵێكی گرنگ دەگێرێت بۆ ئەوەی سەقامگیربوون لە بازاڕەكانی نەوتدا بەدی بێت.

دوێنێ‌ شەممە، محەمەد باركیندۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی عێراق بۆ وزە كە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت بەسەردانێك گەیشتە بەغدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın