Rewa Mahmut Hasan
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
بەغدا - AA
سندوقی نێودەوڵەتی دراو و بانکی جیهانی رەزامەندیان نیشان دا بە پێدانی ١٥ ملیار دۆلار قەرز بە عێراق.
تەلەفزیۆنی عێراق رایگەیاند کە بانکی جیهانی و سندوقی نێودەوڵەتی دراو رەزامەند بوون بە پێدانی بڕی ١٥ ملیار دۆلار قەرز بە حکوومەتی عێراقی.
١٤ ی ئایار ئۆفیسی وەزیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری بڵاوی کردبوویەوە کە شاندێکی عێراقی چوونەتە ئوردن و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی سندوقی نێودەوڵەتی دراودا کۆبوونەتەوە و باسیان لە قەیرانی ئابووری وڵات کردووە.