Sarmand Hameed
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ریاز - AA
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاند لەمساڵدا (بەپێی ساڵنامەی کۆچی)، نزیکەی حەوت ملیۆن موسڵمان لە وڵاتانی جیهانەوە عومرەیان بەجێگەیاندووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، ئەو ژمارەیەی کە لەم وەزرەدا تۆمارکراوە ئەو موسڵمانانەش دەگرێتەوە کە لە پارێزگاکانی سعوودیە و دەرەوەی سعوودیەش عومرەیان بەجێگەیاندووە.
گەشتوگوزاریی ئایینی بە بڕبڕەی پیشەسازی گەشتیاری لە سعوودیە دادەنرێت لە میانی وەرزی حەج و عومرەدا.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، ساڵی رابردوو (١٤٣٨ی کۆچی) زیاتر لە ١٩ ملیۆن موسڵمان عومرەیان بەجێگەیاندووە کە نزیکەی شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریان لە دەرەوەی سعوودیەوە هاتبوون.