Emre Gürkan Abay
28 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
دوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و سەپاندنی سزا لەلایەن خۆرئاواوە بەسەر مۆسکۆدا، ئەم هەفتەیە لە کاتی کرانەوەی بازاڕدا بەهای روبڵی رووسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە دابەزینی زیاد لە سەدا هەشت دەستی پێ کرد.
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر روبڵی رووسی سەدا ٨،٤٣ زیادی کرد و بەهای یورۆ بەرامبەر روبڵ سەدا ٨،٨.
بۆرسەی مۆسکۆ کە هەفتەی رابردوو نزیکەی سەدا ٢٥ی بەهاکەی لەدەست دا، ئاماژە بەوە کرد کە تا راگەیاندنی دووەم بە داخراوی دەمێنێتەوە.
هاوکات بانکی ناوەندیی رووسیا، بەرزکردنەوەی رێژەی سووی لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO)، لەسەدا ٩،٥ەوە بۆ لەسەدا ٢٠ راگەیاند.