Zahir Sofuoğlu
28 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
کیێڤ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا کوژرانی پێنج ھەزار و ٣٠٠ سەربازی رووسیای راگەیاند.
لەمبارەیەوە جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئاننا مالیار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماری زیانەکانی ھێزەکانی رووسیای لە ئۆکراینا رایگەیاند و گوتی: "لە دەستپێکی ھێرشی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەمان تا ئێستا، پێنج ھەزار و ٣٠٠ سەربازیی ئەو وڵاتە کوژراون".
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ھەروەھا سوپای ئۆکراینا تا ئێستا، ٥٨ فڕۆکە و ھێلیکۆپتەر، ١٩١ تانک، ٨١٦ زرێپۆش و ٧٤ تۆپهاوێژی ھێزەکانی رووسیایان تێکشکاندووە.
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئاننا مالیار باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا سیستەمێکی دژە فڕۆکەی "BUK"، ٢١ی سیستەمی ئاراستەکردنی مووشەکی گراد، ٣٥١ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، پێنج سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێزەکانی رووسیا، لەلایەن ھێزەکانی ئۆکرایناوە تێکشێندراون.