Zana Natık Kerem
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
لەئێستادا، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە ١٦٤ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، بە ١٦٤ ھەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
بەشێک لە شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، دووەمیان بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، ٦٣ ملیۆن و ٣٣٥ ھەزار و ٨٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.