Mehmet Tosun
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2023
دهنیزلى - AA
سه‌ركۆمارى توركیا و سه‌رۆكى گشتى ئاك پارتى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئێمه سه‌ده‌ى توركیا نه‌ك ته‌نها به‌شێكى گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵكو وه‌ك خه‌ون و په‌رۆشى ته‌واوى ٨٥ ملیۆنى گه‌له‌كه‌مان ده‌بینین".
سه‌ركۆمارى توركیا و سه‌رۆكى گشتى ئاك پارتى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتارێكى له ئه‌نجوومه‌نى راوێژكاریى فراوانى ئاك پارتى له پارێزگاى دهنیزلى له ناوه‌ندى كۆنگره‌ى نیهاد زهیبهكچى پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سڵاوكردن له ئاماده‌بووان ده‌ستى به وتاره‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ١٤ى ئایاردا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره له سندووقه‌كانى ده‌نگدان به‌ده‌ستده‌هێنن.
%2FNew%20folder%20(5)%2FAA-30113701.jpg)
ئه‌ردۆغان باسى له زیادكردنى دراوى یه‌ده‌گی له بانكى ناوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى كرد و گوتى: "ئێمه دراوی یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندیمان له ٢٧ ملیار دۆلاره‌وه زیادكرد بۆ سه‌رووى ١٣٠ ملیار دۆلار و بەمەش خه‌زێنه‌مان به‌هێزكرد".
هاوکات ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى مێزى شه‌شى ئۆپۆزسیۆن گوتى: "هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به بیانووى نوێ، له‌و چاره‌نووسه نزیك ده‌بنه‌وه كه دەیشارنەوە.هه‌رچى فێڵى سیاسه‌ت هه‌یه تاقیبكه‌نه‌وه بەڵام ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن. به عیبره‌ته‌وه چاودێرى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن له‌سه‌ر دابه‌شكردن ناكۆكیان لە نێودا هه‌یه. له نێویاندا شه‌ڕكردن و فێڵكردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بڕاوه‌ته‌وه".
%2FNew%20folder%20(5)%2FAA-30113705.jpg)
ئه‌ردۆغان دووباره رووى قسه‌كانى ئاراسته‌ى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌ى كرد و له‌مباره‌یه‌وه گوتى:"له برى هیواخواستن له رێگه‌ى گه‌مه‌ى سیاسى، بۆ ئه‌وان باشتر ده‌بێ كه كاندیدێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ١٤ى ئایاردا به‌ڕێزه‌وه لەگەڵ ئێمەدا پێشبركێ بكات".