Rewa Mahmood Hasan
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2021
سلێمانی-AA
دووەمین پێشانگای بازرگانیی تایبەتی ئێران لە سلێمانی کرایەوە.
ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران لە ناوەندی پێشانگاکانی تاسڵوجە لە شاری سلێمانی، بە بەشداری ١٢٠ کۆمپانیای ئێرانی، دووەمین پێشانگای بازرگانیی تایبەت کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، ١٢٠ کۆمپانیا لەسەر نزیکەی حەوت هەزار مەتر دووجا نمایشی کاڵا و بەرهەمەکانیان دەکەن، نزیکەی ٥٠٠ وەبەرهێن و گەورە بازرگانی ئێرانی لەوڕێیەوە کڕیار بۆ کاڵاکانیان دەدۆزنەوە و رێککەوتنی بازرگانی ئەنجام دەدەن.
پێشانگاکە هەریەک لە بوارەکانی کەرەستەی خۆراک، پیشەسازی، فەرش، مۆبیلیات، تەکنەلۆجیا و کارەبا، پێداویستییەکانی ناوماڵ و نەوت و پێکهاتەکانی لەخۆ دەگرێت.