Dilara Zengin Okay
03 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2022
واشنتۆن - AA
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی پۆلینبەندی گەشەی ئابووریی Moody's رایگەیاند، خاڵبەندی کرێدیی رووسیای لە "Baa3"وه دابەزاندووە بۆ "B3".
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لەلایەن دامەزاوەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە "خاڵبەندی کرێدیی رووسیا دابەزیووە و بۆ زیاتر دابەزینی خاڵبەندی کرێدی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لە بەڵگەی گەشەی ئابووری دەکرێت".
له راگەیەندراوەكەدا ئاماژه بەوه دراوه كه خاڵبەندی کرێدی رووسیا لە "Baa3"وه دابەزێندراوە بۆ "B3".
هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە کراوە، دابەزینەکە بەهۆی ئەو سزا "سەختانەی وڵاتانی خۆرئاوا کە بەسەر رووسیادا سەپاندوویانە سەرچاوەی گرتووە" و هۆشداری دراوەتە رووسیا لەبارەی دانەوەی قەرزەکانی لە ئەگەری زیاتر بوونی سزاکانی سەری، باس لەوەش کراوە بەهۆی سزاکانەوە کەرتی ئابووریی و دارایی رووسیا بەردەوام مەترسی ناجێگربوونی لەسەر دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو سزایانەی تا ئەمڕۆ ئاشکرا کراوە زۆر لەوە سەخت تر و بەرفراوان تر بووە کە Moody's پێشبینی بۆ کردووە کە ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی بەرچاوی بەسەر کرێدی رووسیاوە دەبێت.
دوا بەدوای هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا Moody's لە ٢٥ی شوبات رایگەیاند، دەستی بە لێکۆڵینەوەی خاڵبەندی کرێدی هەریەکە لە وڵاتانی رووسیا و ئۆکراینا کردووە.