Zeynep Beyza Kılıç
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٢٥ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٨٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٦ دۆلار و ٣١ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٠:٢٠، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٠٧ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٦ دۆلار و ٢٥ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٢ دۆلار ٣٩ سەنت فرۆشرا.
وەستاوی ئابووری ئەمریکا و نیگەرانییەکان لە ئەگەری کەمی داواکاری لەسەر نەوت، تا رادەیەک رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوتدا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکییش بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە، بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.
ئەگەری هاتنی داتا ئەرێنییەکانی پەیوەندیدار بە ئابووری چین لەم هەفتەیەدا دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٦ دۆلار و ٣٨ سەنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٦٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٦ دۆلار و ١٦ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٩٤ سەنت بمێنێتەوە.