Firdevs Yüksel
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٥٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ١٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٤ دۆلار و ٩٩ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٦، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٥١ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٤ دۆلار و ٥٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٠ دۆلار ١٦ سەنت فرۆشرا.
دوای بڵاوکردنەوەی داتاکان لەبارەی لاوازبوونی ئابووری لە ئەمریکا، ناڕوونییە ئابوورییەکان زیادیان کرد و ئەمەش کاریگەری کردە سەر نزمبوونەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەیشەوە کەمکردنەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانیی و بەنزین لەلایەن ئەمریکاوە کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاندووە، هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانیی نزیکەی سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل و یەدەگەکانی بەنزینیش چوار ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل کەمیان کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٧٢ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٠٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٠٨ سەنت بمێنێتەوە.