Sibel Morrow
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٤٤ دۆلار و ٢٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٦ دۆلار و ٠٥ سه‌نت و به ٤٤ دۆلار و ٤٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٨دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٢ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤٤ دۆلار و ٢٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٤١ دۆلار و ٤٣ سه‌نت فرۆشرا.
نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده ئابووری ئه‌مریكا له راپۆرتی "په‌رتووكی بێجی" بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بۆ مانگی ئاب.
له زۆر ناوچه‌ی ئه‌مریكا گه‌شه‌ی ئابووری خاو بووه‌ته‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه كه هێشتاش تێكڕای به‌كارهێنان به به‌راورد به كاتی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زۆر كه‌متره و نیگه‌رانییه‌كانیش له‌باره‌ی كه‌می خواست له‌سه‌ر نه‌وت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی داتاكانی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌تدا له ئه‌مریكا كه له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نه‌بوو، كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا به‌هۆی چاوه‌ڕوانییه‌كانی بازاڕه‌وه، تا راده‌یه‌ك گوشاره‌كان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا له سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتی خاوی بازرگانی به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر نۆ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیلی كه‌م كرده‌وه له كاتێكدا له بازاڕه‌كاندا، چاوه‌ڕه‌وانی ئه‌وه ده‌كرا ئه‌م ژماره‌یه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ٣٧ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ١٨ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ١١ سه‌نت بمێنێته‌وه.