Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٧٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٥٠ سه‌نت و به ٤٢ دۆلار و ٣٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٢دا، به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٤٤ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤١ دۆلار و ٧٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٣٨ دۆلار و ٩١ سه‌نت فرۆشرا.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زۆر زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵاتان به تایبه‌ت ئه‌مریكا كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٠٧ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ١٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٩ دۆلار و ٨٧ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.