Zeynep Beyza Kılıç
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٣٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٠٨ دۆلار و ٣١ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٤ دۆلار و ٩٧ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بە ڕێژەی لهسهدا ١،٣٣ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ١٠٦ دۆلار و ٣٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٣ دۆلار و ٦٢ سەنت فرۆشرا.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکا خستنەڕووی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کرد. چاوەڕوانییەکانیش لەسەر کەمکردنەوەی خستنەرووی نەوت یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل بوو.
زیادبوونی داواکارییەکان لەسەر نەوت زیاتر لەوەی چاوەڕێ دەکرا، رۆڵی هەبوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەروەها پلانی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا کە دوێنێ لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە راگەیەندرا کاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٦ دۆلار و ٤٥ سەنت بۆ ١٠٦ دۆلار و ٦٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٥ دۆلار و ٩٦ سەنت بۆ ١٠٥ دۆلار و ٦١ سەنت بمێنێتەوە.