Firdevs Yüksel
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٩ دۆلار و ٥٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٧٦ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٩ دۆلار و ٩٠ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٨ دۆلار و ٧٢ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٩ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٠٩ بەرزبووەتەوە و به ٧٩ دۆلار و ٥٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٧٦ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٩٢ سه‌نت بۆ ٨٠ دۆلار و ٣٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٩ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بۆ ٧٩ دۆلار و ١٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.