Sibel Morrow
16 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٥ دۆلار و ٥٤ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه بۆ ٧٥ دۆلار و ٨٧ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٥ دۆلار و ٤٦ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٨:٤٥ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بە رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی و به ٧٥ دۆلار و ٥٤ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧٢ دۆلار و ٦٤ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٦٩ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٨١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ١٩ سه‌نت بۆ ٧٥ دۆلار و ٠٧ سەنت بمێنێتەوە.