ئابووری, عێراق

حكوومەتی هەرێم: "پابەندی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس بووین"

جووتیار عادل: " حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نییە بەپێی رێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكوومەتی فیدرال رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرامبەر ئەوە، حكوومەتی فیدرال بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات".

Hawkar Yaseen  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
حكوومەتی هەرێم: "پابەندی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس بووین"

Arbil

هەولێر AA

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل سەبارەت بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئۆپیک پلەس روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "حکوومەتی هەرێم پابەندە بە کەمکردنەوەکە، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت حکوومەتی عێراق بە ئەندازەی ئەو زیانە داراییەیەی لە ئەنجامی کەمکردنەوەکە بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت قەرەبووی بکاتەوە".

لە روونکردەوەکەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "وەك ئاشكرایە بەرهەمی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان رێژەكەی لە لەسەدا 10 تێپەڕ ناكات لە كۆی بەرهەمی گشتیی عێراق، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نییە بەپێی رێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكوومەتی فیدرال رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرامبەر ئەوە، حكوومەتی فیدرال بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لە ئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوەببات و ناشتوانێت خەرجییە سەرەكییەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران".

جووتیار عادل راشیگەیاندووە "بوودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لە قەرەبووی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدرالەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە، ئەمە جگە لە دابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆرۆنا و نەناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی فیدرالەوە بۆ مانگی پێنج و شەش و حەوتی ٢٠٢٠، ئەم بارودۆخە پێویستی بەوە دەكات حكوومەتی فیدرال رەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پیایدا تێدەپەڕێت".

لە روونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل هەروەها هاتووە "لە رۆژی 18/4/2020 رێككەوتنێك لەنێوان حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، شاندی حكوومەتی فیدرالەوە کە لەلایەن جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە – وەزیری نەوتەوە سەرۆكایەتی كرا و شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن وەزیری دارایی و ئابوورییەوە سەرۆكایەتی كرا، ئەم رێككەوتنە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا راگەیەندرا و هەردوولاش دووپاتیان کردەوە كە پێویستە رەچاوی دادپەروەری بكرێت لە دەستنیشانكردنی رێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان و لەسەر بنەمای رێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عێراقەوە بێت و نەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın