Emre Gürkan Abay
06 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2022
مۆسکۆ – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەلێکساندر نۆڤاک رایگەیاند لە میانی ١١ مانگی ئەمساڵدا، بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا لەسەدا ٢،٢ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٨٨ ملیۆن تۆن.
ئەلێکساندر نۆڤاک لە مۆسکۆی پایتەخت بە میدیاکارانی راگەیاند کە بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکەی زیادی کردووە و گوتی: "لە میانی ١١ مانگی ئەمساڵدا، بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا لەسەدا ٢،٢ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٨٨ ملیۆن تۆن".
دووی کانوونی یەکەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی دانانی بەرزترین نرخ بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە لە رێگای دەریاوە لە رووسیاوە دەگوازرێتەوە کە ٦٠ دۆلارە.
هەروەها وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و G7، لەمڕۆوە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا لە رێگای دەریاوە.