Murat Temizer,Abdullah Abdulmanaf Shukur
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتح دۆنماز بە خەمڵاندن بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە ئاشکرا کرد.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتح دۆنماز لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی رایگەیاند کە کارەکانی وڵاتەکەی لە دەریای رەش نزیکەی ١٤ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکردووە.
فاتح دۆنماز لەبارەی بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە گوتی: "بێ ئەوەی نرخی گاز و نەوت لە داھاتوو بزانین، زۆر ئەستەمە بتوانین خەمڵاندنی نرخەکان لە داھاتوودا بکەین. نرخی گاز بەپێوەرە جیھانییەکان پەیوەستە بە نرخی نەوتەوە. ئەگەر سەیری تێڕوانینی ٣-٥ ساڵی رابردوو بکەین، بەھای ئابووری ئەو گازەی دۆزراوەتەوە دەتوانین بڵێین ٦٥ ملیار دۆلارە".