Mustafa Çalkaya
07 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له توركیا تا ٣١ی ئابی ٢٠٢٠، هه‌نارده‌كردنی لیمۆ پێویستی به مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستان ده‌بێت.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا سه‌باره‌ت بهههناردهكردنی لیمۆ له رۆژنامه‌ی فه‌رمییدا، بڕیاره‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی ئاگاداریەكه هه‌نارده‌كردنی لیمۆی تازه (جگه له لیمۆی وشككراو) پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستان ده‌بێت.
بڕیاره‌كه له‌مڕۆوه تا ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ كاری پێ ده‌كرێت.
پێش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌موو ئه‌و به‌یاننامانه‌ی پێشتر تۆماركرابوون كرانه ده‌ره‌وه‌ی رێكاریهكه.