Firdevs Yüksel
29 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٢٣ سەنت و ڕۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ٨٧ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەکەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی ڕابردوودا، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا ٠،٢٤ دابەزینی بهخۆوه بینی و بە ٨٣ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧٩ دۆلار و ٨٥ سەنت فرۆشرا.
هەڵوێستی وەبەرهێنەران لە پێش خستنەڕووی داتا چڕەکانی ئەمریکا و چین کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتن لە جیهاندا، کاریگەر بوو لەسەر کەمێک دابەزینی نرخی نەوت.
لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا گەیشتبێتە کۆتایی بۆ بەرزکردنەوە ڕێژەی سوود، بەڵام ڕەوتی داتاکان بەرەو بازاڕی کار کە لەمڕۆوە لە وڵاتەکەدا چڕتر دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی دراو هەبێت.
لە وڵاتی چین هەڵوێستی وەبەرهێنەران لە پێش داتای پێوەرەکانی کڕینی نەوت کە لەم هەفتەیەدا بڵاودەکرێتەوە کڕینی نەوتی کەمکردووەتەوە، ئەوەیش گوشاری خستۆتە سەر نرخەکان و ڕوویان لەدابەزین کردووە.
باس لەوەیش دەکرێت کە ڕەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و یەک سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٣٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٦٦ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٣١ سەنت بمێنێتەوە.