بەرمیلێك خاوی برێنت به ٣٩ دۆلار و ٢٨ سه‌نته
- بەرمیلێك خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٩ دۆلار و ٢٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٣٩ دۆلار و ٢٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٠ دۆلار و ٥٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٩ دۆلار و ٧٩ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٤٥ه‌وه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢٨ دابه‌زیوه و به ٣٩ دۆلار و ٢٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٣٦ دۆلار و ٥٨ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كه له نۆی حوزه‌یراندا سازده‌كرێت، گفتوگۆكانی رووسیا و سعوودیه به‌رده‌وامن له‌باره‌ی بڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، بڵاوی كرده‌وه كه نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له وڵات‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا، دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل (سه‌دا ٠،٤) كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ ٥٢٣ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌ئاراسته‌ی زیادبوونی سێ ملیۆن به‌رمیل بوو.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٣٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٨ دۆلار و ٨٥ سه‌نت بۆ ٣٧ دۆلار و هه‌شت سه‌نت بمێنێته‌وه.