برێنت بە ٧٣،١٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
- یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧١ دۆلار و ١٥ سەنت فرۆشرا.
Izmir
ئیزمیر - AA
لە بازاڕه نێودهوڵهتییهكاندا، یهك بهرمیل خاوی برێنت به ٧٣ دۆلار و ١٦ سهنت مامهڵهی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت گهیشته، ٧٣ دۆلار و ٦٤ سهنت و رۆژهكهی به ٧٢ دۆلار و ٨٦ سهنت تهواوكرد.
ئهمڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٣وە نرخەکەی به بهراورد به كاتی داخستنی بازاڕ بهڕێژهی لهسهدا ٠،٤ بەرزبووەتەوە و به ٧٣ دۆلار و ١٦ سهنت مامهڵهی پێوهدەکرێت.
لە هەمان کاتدا یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧١ دۆلار و ١٥ سەنت فرۆشرا.
نەدانی بڕیاری کۆتایی لەو کۆبوونەوانەی کە نزیکەی دوو مانگە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت و تیایدا تاوتوێی تەواو جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و گەڕانەوەی ئەمریکا دەکرێت بۆ رێککەوتنەکە، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.
لە ئەگەری گەیشتنە رێککەوتن لە کۆبوونەوەکاندا، گەمارۆکانی سەر نەوتی ئێران هەڵدەگیرێت، بەوەیش خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕ زیاد دەکات کە دەبووە هۆی دابەزینی نرخەکەی، بەڵام شارەزایان باس لەوە دەکەن کە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئێران کە بڕیارە ١٨ی حوزەیران بەڕێوەبچێت رێککەوتن لەو بارەیەوە ناکرێت.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رۆژی یەکشەممە داوای لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا کرد تەواو پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بن و گوتی: ''چالاکییە ئەتۆمییەکانمان تەواو ئاشتیانەن. رەزامەندیتان نیشاندا بۆ گەڕانەوەی زۆرێک لە بەڵێنەکان و راتانگەیاند کە پەیڕەویان دەکەن. ئەو چەند بابەتەی دیکە کە ماون پەسەند بکەن و با ئاشتیی، ئارامیی و پەیوەندی بنیاتنەرتر لە جیهان و ناوچەکەشماندا بەرقەرار بێت''.
هەروەها بەڕێوەچوونی بەرنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، گەشبینی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت زیادکردووە، ئەوەیش کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، وەبەرهێنەران تیشکیان خستووەتە سەر ئەو کۆبوونەوەیەی کە بانکی ناوەندی ئەمریکا رۆژی چوار شەممە ئەنجامی دەدات.
باس لەوەیش دهكرێت كه رهنگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٢٥ سەنت بۆ ٧٣ دۆلار و ٤٤ سهنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخهكهی لهنێوان ٧٣ دۆلار و شەش سهنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٨٧ سهنت بمێنێتهوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن