Ekip
02 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2024
قودس ــ AA
پارێزگاری بانکی ئیسرائیل، ئەمیر یارون ڕایگەیاند کە مەزەندە دەکەن، تێچووی شەڕی سەر کەرتی غەززە، باگەتە ٢١٠ ملیار شێکێل (٥٨ ملیار).
ئەمیر یارون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە رێژەی سوو لەسەر شێکێل بۆ ٢٥ خاڵ کەمکردووتەوە و گەیاندییە لەسەدا ٤،٥ لەسەدا.
ڕاشیگەیاند کە مەزەندە دەکەن، تێچووی شەڕی سەر کەرتی غەززە، باگەتە ٢١٠ ملیار شێکێل، ئەوەش دەبێتە مایەی بارگرانی بۆسەر بوودجەی گشتی و جەختیشی لەوە کردەوە: "پێویستە ئەم بارگرانییە لە ڕێگای کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە بوارە لاوەکییەکانی دەوڵەتدا، مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".
گوتیشی: "لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، بانکی ئیسرائیل بە بەردەوامی ھەڵسەنگاندنی بۆ کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ئابووری و بازاڕەکان کردووە، ئێمە بەشێوەیەکی گشتی لێکۆڵینەوە لەبارەی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ئابووری و کەرتەکانی دیکە دەکەین".
تێچووی شەڕی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە دوو ھەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا، گەیشتە ھەشت ملیار دۆلار.
دواتر دوای تێپەڕبوونی شەڕی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، تێچووی شەڕەکە بەرزبووەوە بۆ ٥٠ ملیار دۆلار کە ئێستا مەزەندە دەکرێت بگاتە ٥٨ ملیار دۆلار.