Şerif Şerifoğlu,Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه رایگه‌یاند كه كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی چین (CNPC) جێگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی فه‌ڕه‌نسی TOTALی گرتووه‌ته‌وه كه له رێككه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی یازدەهه‌مین كێڵگه‌ی غازی سروشتی باشووری پارس كشاوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی په‌رله‌مانی ئێران (ICANA) بڵاویکردەوە، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه رایگه‌یاندووه "CNPC جێگه‌ی TOTALی گرتووه‌ته‌وه له گه‌شه‌پێدانی یازدەهه‌مین كێڵگه‌ی غازی سروشتی باشووری پارس".
وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه باسی له‌وه‌كرد كه ده‌ست به گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی به‌رواری دهستكاربوونی چالاكییه‌كانی CNPC.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، كۆمپانیای نه‌وتی فه‌ڕه‌نسی TOTAL، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له مانگی ئابدا كۆتایی به چالاكییه بازرگانییه‌كانی ده‌هێنێت له ئێران.