Bahattin Gönültaş
29 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2022
بەرلین - AA
خاوەنی نوێی پلاتفۆڕی میدیای کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیلۆن ماسک ئەپڵی کردە ئامانج کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە و بەرهەمهێنەری ئایفۆنە و کۆمپانیاکەی تۆمەتبار کرد، بەخراپ بەکارهێنانی هێزی بازاڕ.
ئیلۆن ماسک لە تویتێکیدا، سەرەتا پرسیار دەکات ئایا ئەپڵ رقی لە ئازادی رادەربڕینە لە ئەمریکا یان نا؟ و گوتی: ''ئەپڵ بە رادەیەکی زۆر ریکلامی لە تویتەر راگرتووە، ئایا رقیان لە ئازادی رادەربڕینە لە ئەمریکا؟''.
خاوەنی نوێی پلاتفۆڕی میدیای کۆمەڵایەتی تویتەر پاشان لە تویتێکی دیکەیدا، بەڕێوەبەری باڵای ئەپڵ، تیم کوک-ی تاگ کرد و پرسی: ''لێرە چی روو دەدات؟''.
ئیلۆن ماسک هەروەها رەخنەی لە ئەپڵ گرت بەهۆی گرانی فرۆشتنی ئەپەکان و رایگەیاند: ''ئایا دەزانن ئەپڵ بەنهێنی سەدا ٣٠ باجی خستووەتە سەر هەر شتێک کە لە ئەپڵ ستۆر دەیکڕن؟''
خاوەنی نوێی پلاتفۆڕی میدیای کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیلۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەپڵ هەڕەشەی لابردنی ئەپی تویتەر دەکات لە ئەپ ستۆر بەبێ ئەوەی هۆکارێک بخاتەڕوو و گوتیشی ''ئەپڵ هەڕەشەی راگرتنی تویتەری لە ئەپ ستۆر کردووە، بەڵام هۆکارەکەی ناڵێت''.