Hakan Çopur
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر سوپای پاسداران، كه‌شتیی ئێرانیی "ئادریان ده‌ریا-١"، كه ئاڵای په‌نه‌ماى له‌سه‌ره، خسته لیستی سزاكانییه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و كه‌شتییه له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران، نه‌وتی گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه كه‌شتیی "ئادریان ده‌ریا-١" به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له سوپای پاسداران كه له لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه، دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی گواستووه‌ته‌وه، خراوه‌ته لیستی سزاكانه‌وه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، زه‌ریف، گرنتی دایه به‌ریتانیا كه ئادریان ده‌ریا-١ نه‌چووه‌ته سووریا. به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی زانیاریی متمانهپێكراوین كه كه‌شتییه‌كه چووه‌ته به‌نده‌ری ته‌رتوس له سووریا".
- قه‌یرانی كه‌شتییه‌كه
هه‌رێمی جهبهلتارقی سه‌ربه به‌ریتانیا، رۆژی ٤ی تهمووز، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر سووریا، كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی "گره‌یس ١" كه ئاڵای په‌نه‌مای هه‌ڵكردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا كاربه‌ده‌ستانی ئێران داوای ئازادكردنی كه‌شتییه نهوتههڵگرهكهیان كردبوو، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه.
سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی ١٩ی تهمووز كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیی "ستێنۆ ئێمپێرۆ"ی له كاتی تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمزدا، به تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به یاساكانی ده‌ریاوانی، ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو.
دادگای باڵای جه‌به‌لتارق رۆژی ١٥ی ئاب بڕیاریدابوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه ئازادبكات به‌ڵام دادگای ناوچه‌ی كۆڵۆمبیای ئه‌مریكا، بڕیاریدابوو ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا بگیرێت.
ئێران له‌دوای ئازادكردنی "گره‌یس ١" ئاڵای خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵكردبوو، ناوه‌كه‌شی بۆ "ئادریان ده‌ریا-١" گۆڕیبوو.