Cüneyt Kemal Özkök
11 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە مانگی تەمووزدا بە بەراورد بە مانگێک پێشووتر ٠.٢ پلە دابەزیوە و داکشاوە بۆ سەدا ٩،٤.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK)، ئامارەکانی هێزی کاری وڵاتەکەی بۆ مانگی تەمووز ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکان، ژمارەی بێکاری لە نێو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ١٥ ساڵ و بەرەوسەرە لە مانگی تەمووزدا بە بەراورد بە مانگی پێشووتر ٣٨ هەزار کەس کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ سێ ملیۆن و ٢٩١ هەزار کەس. ڕێژەی بێکاریش ٠،٢ پلە دابەزیوە و گەشیتووەتە سەدا ٩،٤.
لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لەناو پیاواندا سەدا ٧،٦، پێشبینی کرا لە ناو خانماندا سەدا ١٢،٩ بێت.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK)، ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە ٢٠٢١-٢٠٢٣ بەم شێوەیەیە:
| ساڵ|مانگ | ٢٠٢١ | ٢٠٢٢ | ٢٠٢٣ |
| کانوونی دووەم | ١٢،٥ | ١١،٢ | ٩،٧ |
| شوبات | ١٣،٣ | ١٠٨ | ١٠،١ |
| ئادار | ١٢،٨ | ١١،١ | ١٠،٠ |
| نیسان | ١٣،٣ | ١٠،٨ | ١٠،٠ |
| ئایار | ١٣،٣ | ١٠،٨ | ٩.٥ |
| حوزەیران | ١١،١ | ١٠،٤ | ٩،٦ |
| تەممووز | ١١،٦ | ١٠،٢ | ٩،٤ |
| ئاب | ١١،٩ | ٩،٨ |
|
| ئەیلوول | ١١،٣ | ١٠،٠ |
|
| تشرینی یەکەم | ١١،٠ | ١٠،١ |
|
| تشرینی یەکەم | ١١،١ | ١٠،١ |
|
| کانوونی یەکەم | ١١،٠ | ١٠،٢ |
|