Ahmad Bentaher
11 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری ملیۆنان قوتابی و مامۆستا، لێدرا و قوتابیانی پۆلەکانی ١ی سەرەتایی یا ٩ چوونە پۆلەکانەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، بە هەموو قۆناغەکانی خوێندن بە تێکڕا، ٢٠ ملیۆن و ٤٨١ هەزار قوتابی و یەک ملیۆن و ١٧٨ هەزار مامۆستا لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەستیان بەکار کرد.
بەو شێوەیە ساڵی نوێی پەروەردە و فێرکردن لە ٧٤ هەزار قوتابخانە و ٧٤٤ پۆلی خوێندن لە سەرانسەری تورکیا دەستی پێکرد.
