هه‌ولێر.. یادی شه‌هیدانی ١٥ی ته‌مووزی توركیا
- كۆنسولخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، رێوره‌سمێكی یاده‌وه‌ری بۆ شه‌هیدانی هه‌وڵی كودەتا شکستخواردوەكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سازكرد.

Erbil
هه‌ولێر - AA
كۆنسولخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، رێوره‌سمێكی یاده‌وه‌ری بۆ شه‌هیدانی هه‌وڵی كودەتا شکستخواردوەكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سازكرد.
رێوڕه‌سمه‌كه كه له هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر رێكخرا، سه‌ركۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و به‌رپرسانی ناوخۆیی، نوێنه‌رانی پارتەکانی توركمان له هه‌ولێر و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاووڵاتییان تیایدا به‌شداربوون.
سه‌ركۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد گوتی: ''لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژبه هه‌وڵی كودەتا ناپاكه‌كه‌ی فه‌تۆ بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ت، گه‌ل، حكوومه‌ت و داهاتووی هه‌موومان شه‌هیدبوون، بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و غازییانه‌مان كه كاتێک بێ ترس به‌ره‌نگاری كوده‌تاكه بوونه‌وه، برینداربوون''.
هاکان كاراچای باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هه‌وڵی كودەتایه‌ی له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه پیلانی بۆ دانرا و له لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانییه‌وه كه دزه‌یانكردبووه ناو سوپای توركیاوه جێبه‌جێكرا، گه‌وره‌ترین په‌لاماری تیرۆریستییه كه تا ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی توركیا بووبێته‌وه.
هاوكات سه‌ركۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای باسی له‌وه كرد كه پێویسته به‌ره‌نگارییه‌كی درێژخایه‌ن دژبه پێكهاته‌ی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه ببرێت و گوتی: ''حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌ژێر ئه‌و رۆشناییه‌دا ته‌واو پێداگرانه درێژه به‌و كارانه ده‌دات''.