(AFAD): ''لە بوومەلەرزەکەی قەزای گۆلیاکادا ٤٦ کەس برینداربوون"
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD): "لە بوومەلەرزەکەی قەزای گۆلیاکادا، ٤٦ کەس برینداربوون. لە دوزجە ٣٧ کەس و لە زۆنگوڵداک شەش کەس، هەروەها لە ئیستانبوڵ، ساکاریا و بۆڵو یەکی یەک کەس".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)رایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٥،٩ پلە قەزای گۆلیاکا سەربە پارێزگای دوزجەی هەژاند، ٤٦ کەس برینداربوون.
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانی ئافاد و مانگی سووری تورکی لە دوزجە، ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، بورسا، بۆڵو، ساکاریا، زۆنگوڵداک و کۆجائەلی رەوانە کراون و تیمەکانی گرووپی دیاریکردنی زیان لە ناوچە کارەساتبارەکەدا دەستیان بە کار کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە سەرۆکایەتی ئافاد لە ساکاریاوە یەک بارهەڵگری هەماهەنگی گەڕۆک و یەک بارهەڵگری پێداویستی کۆمەڵایەتیی و دوو سەگی گەڕان و لە وەزارەتی ژینگە و شارسازیی و گۆڕانی ئاووهەواوە، یەک تاقیگەی گەڕۆک و شەش ئامێری چاودێریی رەوانەی ناوچەکە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاودا، باس لەوەش کراوە کە دوای بوومەلەرزەکە، ٩٦ پاشلەرزە روویانداوە کە توندترینیان گوڕەکەی ٤،٣ پلە بووە و هاتووە؛ ''بەپێی ئەو زانیارییەی لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستکەوتووە، تا ئێستا ٤٦ کەس برینداربوون. لە دوزجە ٣٧ کەس و لە زۆنگوڵداک شەش کەس، هەروەها لە ئیستانبوڵ، ساکاریا و بۆڵو یەکی یەک کەس. بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە هەندێک ناوچەی دوزجە کارەبا بڕدراوە. ١٠ وێستگەی بنکەی مۆبایل رەوانە کراوە، لەگەڵ ١٠ هەزار پێخەف و ٤٨٠ خیوەتی خێزانی ١٦ مەترچوارگۆشە و ٢٠ خیوەت بە رووبەری ١١٢ مەترچوارگۆشە کە بۆ مەبەستی گشتیی بەکاردێن رەوانەی ناوچەکە کراوە''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن