تەندروستی

"50 كه‌س له‌ پارێزگای قوم به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

نوێنه‌ری پارێزگای قوم له‌ په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌حمه‌د ئه‌میرئابادی رایگه‌یاند کە له‌میانی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، 50 كه‌س له‌ پارێزگاكه‌دا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Mustafa Melih Ahıshalı  | 24.02.2020 - نوێکردنەوە : 25.02.2020
"50 كه‌س له‌ پارێزگای قوم به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

Istanbul

ئیستانبوڵ-AA

ئاژانسی هەواڵیی کاری ئێران (ئیلنا) بڵاویکردەوە، نوێنه‌ری پارێزگای قوم له‌ په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌حمه‌د ئه‌میرئابادی له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاندووه‌ "ته‌نها له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ 50 كه‌س له‌ پارێزگای قوم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

ئه‌میرئابادی ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرتووه‌ كه‌ بەرلە سێ هه‌فته‌ له‌ قوم حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌ڵام دره‌نگ راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك پێویست نین و گوتویه‌تی: "ره‌وشه‌كه‌ له‌ قوم باش نییه‌. ئه‌و په‌رستارانه‌ی چاودێری توشبوانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه‌یان نییه‌. هه‌ربۆیه‌ په‌رستاره‌كان به‌ترسه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئامێری پشكنین بۆ دیاریكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست نییه‌. ته‌نانه‌ت له‌ زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كان ده‌مامكیش به‌ده‌ست ناكه‌وێت".

ئه‌میرئابادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ 250 كه‌س له‌ قوم به‌هۆی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری ورده‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، سه‌عید نه‌مه‌كی پێشكه‌ش بە په‌رله‌مانی كردووه‌ تا ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراندا، 12 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ 47 كه‌س.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın