پارێزگاری سلێمانی،ھەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازی لە تەرمی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد
لەکاتی گەیشتنی تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی بە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، ھەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازی لێ‌کرا.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
لەکاتی گەیشتنی تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی, شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی بە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، ھەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازی لێ‌کرا.
ئەمرۆ ١٠ی تەمموز لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە ، تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی بە فرۆکەیەکی تایبەت سەعات ٤:٠٠ گەیشتە شاری سلێمانی.لە فرۆکەخانە لەلایەن هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ، قائیمقامی سلێمانی ئاوات محەمەد وکەسایەتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، پێشوازی کرا لە تەرمی ناوبراو‌و کەسوکارەکەی. دواتر لە مەراسیمێکدا بەدەم زیکر و حاڵ لەلێهاتنەوە لەلایەن دەروێسانی تەریقەتەوە، بەرەو تەکیەی قادری لە گەرەکی بەکرەجۆ بەرێکرا.
شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی له به‌ره‌بابی شێخه‌كانی قادرییه‌وه هاتووه كه له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی ده‌ژیا و له خێڵی كه‌سنه‌زانییه.
باپیری ئه‌و، شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی له ١٨٠٠ه‌كان له سلێمانی نیشته‌جێ بووه و ته‌كیه‌ی كردووه‌ته‌وه و كاره‌كانی بانگهێشت و بانگخوازی ئه‌نجام داوه، تاكو كۆچی دوایی له ته‌واوی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بووه له بانگهێشت.
شێخ عه‌بدولكه‌ریم له گوتاره‌كانیدا داوای له خه‌ڵك كردووه دژی داگیركاری ئینگلیز بووه‌ستنه‌وه. له‌به‌رئه‌مه سه‌ربازانی به‌ریتانیای داگیركه‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و گونده‌ی شێخی لێ ده‌ژیا و خه‌ڵكیان كوشتووه.
شێخ عه‌بدولكه‌ریم به خاووخێزانه‌وه له گونده‌وه كۆچ ده‌كه‌ن و روو ده‌كه‌نه رۆژهه‌ڵات و ساڵی ١٩١٩ هه‌ر له‌وێ كۆچی دوایی ده‌كات. ته‌رمه‌كه‌یشی له گوندی كه‌ربه‌چنه به‌خاك ده‌سپێردرێت كه ته‌كیه‌كه‌یشی هه‌ر له‌و گونده‌یه. دوای شێخ عه‌بدولكه‌ریم شێخ حوسێن ده‌بێته شێخی ته‌ریقه‌ت، ئه‌ویش له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له دژی ئینگلیزه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه. تاكوو كۆچی دوایی ده‌كات له ١٩٣٨ به‌رده‌وام بووه له بانگهێشت.
دوای شێخ حوسێنیش باوكی شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی، شێخ عه‌بدولكه‌ریم ده‌بێته شێخی ته‌ریقه‌ت. شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی تاكو كۆچی دوایی ده‌كات له ١٩٧٨ له سلێمانی، به تایبه‌ت له كوردستان و به شێوه‌یه‌كی گشتیش له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له بانگهێشت. هه‌روه‌ها خه‌باتی چه‌كداری ده‌كات دژی رژێمی به‌عس كه له‌و كاته‌دا عێراقی به‌ڕێوه ده‌برد. دوا به‌دوای كۆچی دوایی ئه‌ویش شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی ده‌بێته شێخی ته‌ریقه‌ت.
ئێستا له به‌غدا ته‌ریقه‌ته‌كه بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه مه‌عنه‌وییه‌كان و ته‌سه‌وفی جیهانی و زانكۆی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی هه‌یه له به‌غدا.
شێخ محه‌مه‌د جگه له‌وه‌ی بۆ خۆی كورد بوو، به‌ڵام ژماره‌ی موریده‌كانی له نێو توركمان و عه‌ره‌به‌كان له هه‌ڵكشاندا بوو. جگه له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا ته‌كیه‌ی تایبه‌ت به‌و ته‌ریقه‌ته هه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن