کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو پشکنینانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 30.04.2020 - نوێکردنەوە : 01.05.2020
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

Arbil

هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو پشکنینانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٠٦ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٤٣٩ لە پارێزگای هەولێر، ٤٦٩ لە پارێزگای سلێمانی، ٣٠١ لە پارێزگای دهۆک، ١٠ لە پارێزگای هەڵەبجە،٢١ لە ئیدارەی راپەرین و ١٦٦ پشکنین لە قەزای سۆران بووە. 

وەک لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی پێدراوە، بەپێی دەرەنجامی پشکنینەکان، ١٤ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە ١٣ حاڵەت لە پارێزگای هەولێر و حاڵەتەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بووە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کۆی نۆ هەزار و ٥٦١ هاووڵاتیی کەرەنتین کراو لە ئێستادا تەنها هەزار و ٦٤٨ کەس لە لە ٣٣ شوێنی جیاواز کە ٤٥٢ لە هەولێر، ٢٤٩ لە سلێمانی، ٩٠٤ لە دهۆک و ٤٣ لە راپەرین لە کەرەنتین ماونەتەوە. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٣٨٠ تووشبووە، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و ٣٢٥ نەخۆش چاکبوونەتەوە، و لەئێستادا تەنها ٥٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگه‌یاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın