هونەر و كلتوور

لە پارێزگای شرنەخ بینایەکی شارەوانی کرایەوە کە لە شێوەی "کەشتی نوح" دروست کراوە

- لە پارێزگای شرنەخ بینایەکی نوێی شارەوانی کرایەوە کە لە شەش نهۆم پێکهاتووە و لەشێوەی "کەشتی نوح" دروستکراوە.

04.07.2020 - نوێکردنەوە : 06.07.2020
 لە پارێزگای شرنەخ بینایەکی شارەوانی کرایەوە کە لە شێوەی "کەشتی نوح" دروست کراوە

Şırnak

شرنەخ - AA

دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە گەڕەکی "یەنی مەهەلە"ی شاری شرنەخ، لەسەر رووبەری پێنج هەزار و ١٠٠ مەتر دەست بە دروست کردنی بینایەکی شارەوانی کرا.

لە ئێستادا بیناکە تەواو بووە، رووکاری دەرەوەی لە شێوەی "کەشتی نوح" دروست کراوە و گەراج، سینەما، هۆڵی کۆنفڕانس، ١١ شوێنی کار و کافتریای تیادایە.

سەرۆک شارەوانی شرنەخ، مەهمەت یارکا، لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە رابردوودا کەشتی نوح لە چیای جودی سەر بە شرنەخ گیرساوەتەوە، هەربۆیە بڕیاریان داوە ئەم بینایەش لە شێوەی کەشتی نوح دروست بکەن.

یارکا باسی لەوەش کردەوە کە بە رۆژ و شەو کار دەکەن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەشی کرد کە لە دروست کردنی بیناکەدا رۆڵیان هەبووە.

ناوبراو جارێکی دیکە ئەوەی دووپاتکردەوە کە ئەو بەڵێنانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ٣١ی ئاداردا بە هاووڵاتییانی شرنەخی دابوو جێبەجێیان دەکات

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın