لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٩ کەس لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەوکەسانەی لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتۆتە ١٩ هەزار و ٣٣١ کەس.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١٩ هه‌زار و ٣٣١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری له لێدوانێكدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكرای كرد کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ٥٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون.
لاری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا، ١٩ هه‌زار و ٣٣١ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٣٣٨ هه‌زار و ٨٢٥ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاشكراشی كرد، ره‌وشی ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٩٥٦ نه‌خۆش ناجێگیره و له یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕدان و تا ئێستاش، ٢٩٣ هه‌زار و ٨١١ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا پشكنین بۆ دوو ملیۆن و ٨١٢ هه‌زار و ٤٨٨ کەس ئه‌نجام دراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران له ١٩ی شوبات له شاری قوم تۆمار كرا. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن