عێراق

سەرکۆماری عێراق بەدیهێنانی دادپەروەریی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی تاوتوێ کرد

- سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئەو وڵاتە، فایەق زێدان رۆڵی دادوەریییان لە بەدیهێنانی دادپەروەریی تاوتوێ کرد.

02.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
 سەرکۆماری عێراق بەدیهێنانی دادپەروەریی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی تاوتوێ کرد

Baghdad

بەغدا - AA

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئەو وڵاتە، فایەق زێدان کۆبوویەوە و لە میانیدا رۆڵی دادوەریییان لە یەکلاییکردنەوەی دۆسێیەکانی گەندەڵی تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، رۆڵی دادوەریی عێراق لە بەدیهێنانی دادپەروەریی و جێبەجێکردنی یاسا لە میانی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی لەگەڵ سزادانی ئەو کەسانەی کە دارایی گشتیی بەهەدەر دەدەن، تاوتوێ کراوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەر سێ دەسەڵاتەکە پتەوتر بێت و کاریش بکرێت بۆ دەرکردنی ئەو یاسانەی کە بۆ قۆناغی داهاتوو گرنگن.

لە راگەیەندراوەکە باس لەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر پرەنسیپی جیاکردنەوەی نێوان دەسەڵاتەکان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ سەربەخۆی دادگا ئەوەیش بە ئامانجی ئەوەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەدی بێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın