توركيا

ئەردۆغان: "رۆژی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش دەکەینەوە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی خێرا تەواو دەکەین و پلانی ئەوەمان ھەیە لە رۆژی ھەینی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی، ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش بکەینەوە".

10.07.2020 - نوێکردنەوە : 11.07.2020
ئەردۆغان: "رۆژی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش دەکەینەوە"

Turkey

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی خێرا تەواو دەکەین و پلانی ئەوەمان ھەیە لە رۆژی ھەینی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی، ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش بکەینەوە".

ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، گوتارێکی پێشکەش کرد. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لەدوای ئەوەی کە ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە کرایەوە مزگەوت، پەیڕەوی وەرگرتنی پارە لە چوونە ژوورەوە بۆ ئایاسۆفیا ھەڵدەگیرێت". 

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئایاسۆفیا کە میراتگری ھاوبەشی گشت مرۆڤایەتییە، بەو پێگە نوێیەی کە ئێستا ھەیەتی، بەردەوام دەبێت لە باوەشگرتنی ھەموو کەسێک بە شێوەیەکی سەربەخۆ". 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە "ھەروەکو گشت مزگەوتەکانی دیکە، دەرگای ئایاسۆفیاش بەڕووی گشت کەسێک لە موسڵمانان و غەیرە موسڵمان و خەڵکانی ناوخۆیی و بیانی کراوە دەبێت". 

لەبارەی بەرواری کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش ئەردۆغان گوتی: "ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی خێرا تەواو دەکەین و پلانی ئەوەمان ھەیە لە رۆژی ھەینی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی، ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش بکەینەوە". 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا داوای لە ھەموو کەسێک کرد کە رێز لە بڕیاری دامەزراوەی دادوەریی تورکیا لەبارەی ئایاسۆفیا بگرێت. 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەیەوە گوتی: "بە دڵنیاییەوە بە تێگەیشتنەوە دەڕوانینە ھەر بۆچوونێک کە لە ناوەندی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە دەخرێتەڕوو. بەڵام لە پرسی بەکارھێنانی ئایاسۆفیا، پەیوەستە بە مافی سەروەری تورکیاوە". 

ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە راشیگەیاند: "لەمبارەیەوە، خستنەڕووی ھەر رەفتار و ھەڵوێستێک بەدەر لە بەیانکردنی بۆچوون، بە پێشێلکاری بۆ سەر سەروەرییمان دەزانین". 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی مافی گەلی تورکیای بەسەر ئایاسۆفیادا کرد و گوتی: "مافی گەلی تورکیا بەسەر ئایاسۆفیادا ھیچی لەو کەسانە کەمتر نییە کە ١٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا ئایاسۆفیایان دروستکردووە. بە پێچەوانەوەی مافی گەلەکەمان بەسەر ئایاسۆفیا زیاترە بەوەی کە ئێستا ئەو شوێنە یەکێکە لە شاکارەکانی میراتگری جیھانی". 

ئەردۆغان راشیگەیاند کە ئایاسۆفیا بە پاراستنی میراتی ھاوبەشی مرۆڤایەتی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەک مزگەوت بەڕووی پەرستش دەیکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın