جيهان

دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ دوو کەس کە بووبوونە هۆکاری گیانلەدەستدانی ٢٨٩ کەس

لە پاکستان دوو کەس بەتاوانی پەیوەندی هەبوون بەو ئاگرەی کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە کارگەیەکدا کەوتەوە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا.

Gamze Türkoğlu Oğuz  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
 دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ دوو کەس کە بووبوونە هۆکاری گیانلەدەستدانی ٢٨٩ کەس

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە پاکستان دوو کەس بەتاوانی پەیوەندی هەبوون بەو ئاگرەی کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە کارگەیەکدا کەوتەوە و گیانلەدەستدانی ٢٨٩ کەسی لێکەوتەوە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا.

دەستەی بەخشی بەریتانیا (BBC) بڵاویکردەوە، دادگایەکی شاری کەراچی هەریەک لە تۆمەتباران عەبدولرەحمان و زوبەیر چاریای تاوانبار کرد بە سووتاندنی کارگەکە بەهۆی پێنەدانی مووچە لەلایەن خاوەنەکانی کارگەکەوە.

ئاماژە بەوە کرا کە تۆمەتبارەکان لەو سەردەمەدا، کاریان بۆ پارتی بزووتنەوەی گەلی یەکگرتوو کردووە.

لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکدا لە ئەیلوولی ٢٠١٢دا لە شاری کەراچی، سەدان کرێکار لەو بینایەدا گیریانخوارد و بەو هۆیەشەوە ٢٨٩ کرێکار گیانیان لەدەستدا.

بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ٤٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کاریان کرد.

هاوکات سێ لە خاوەنەکانی کارگەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەت تۆمەتبارکران بەهۆی نەگرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın