ئاماری پەتای کۆرۆنا لە رووسیا
- ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە رووسیا یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
Moscou
مۆسکۆ-AA
له رووسیا كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٢٤١ حاڵه‌ت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شەش هه‌زار و ٤٣١ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌ش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ۱٢٢ هەزار و ٢٤١ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ١٥٠ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ۱۹ هه‌زار و ٧٩٩ كه‌س، پێنج هه‌زار و ٧٥٠ تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا ۹٢٣ هه‌زار و ٦٩٩ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری رووسیا-دا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون لە رێژەی ٠،٦ ماوەتەوە و له‌سه‌دا ٢٤،٢ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ۹٧٠ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ١٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٢٧٩ هه‌زار و ٣٥٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ١٠٠ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا تا ئێستا ئه‌نجامدراون ٤۳ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له‌و ناوچانه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایاندا كه‌مه ئه‌و رێوشوێنانه شلكرانه‌وه كه دژبه په‌تاكه گیرابوونه‌به‌ر، هاوكات بەکارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش له‌و شوێنانه كرایه زۆرەملێ كه داخراو و قه‌ره‌باڵغن.
لە یەکی ئەیلوولەوە خوێندن لە رووسیا دەستیپێکردووەتەوە و لەناو قوتابخانەکاندا، بەکارهێنانی دەمامک و پاراستنی دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی کراوەتە زۆرەملێ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن