عێراق

یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانان و سوپای عێراق لە کابینەی کازمیدا

هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی مستەفا کازمی، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق بەڕێوە برد.

Sarmand Hameed  | 05.06.2020 - نوێکردنەوە : 06.06.2020
یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانان و سوپای عێراق لە کابینەی کازمیدا

Arbil

هەولێر - AA

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق بەڕێوە برد.

بە پێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەر بە سوپای عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆتا رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کە لەلایەن هێزەکانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری کەرکووک دەستیان پێکردووبوو، لە میانی رۆژانی دوو بۆ چواری حوزەیران بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراقی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوام بوو، دەستکەوتی زۆریان بەدەست هێناوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٥٨ پێگەی داعش خاپوور کراون، دەستگیراوە بەسەر دوو بۆمبی چێنراو دوو هاوەن، هەروەها ٤٠ بۆمبی چێنراو و مووشەکێکی جۆری SPG9 پووچەڵکراونەتەوە، ١٢ ماتۆڕسکیل تێکشکێراون، دەستگیراوە بەسەر ١٢ هاوەن، ١٥ گاڵۆن کە پڕبوونە لە C4 لەگەڵ ٤١ مووشەک و سێ پشتێنی بۆمبڕێژکراو لەگەڵ چوار ئۆتۆمبێلدا.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ١١ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان تێکشکێنراون و چوار تیرۆریستیش کوژران، هەروەها سێ کەسی رفێنراو ئازادکراون، شەش تونێل خاپوور کراون لەگەڵ تێکشکاندنی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.

هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە ٣١ گوند ئەنجامدراوە.

رۆژی ٢ی حوزەیران بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق لەلایەن هێزە عێراقییەکان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری پارێزگای کەرکووک دەستی پێکردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın