یەکێتی و پارتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
- بەپێی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە، داكۆكى کراوە له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانى پێشتری نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.
erbil
هەولێر - AA
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، بەپێی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوانداری دانیشتنە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی کردووە و هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 26ی تەمووز له هه‌ولێر، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى، ميوانداريى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونى هاوسه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بافڵ تاڵەبانی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا به‌ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه دووقووڵييه‌كانيان تاوتوێ كرد"
راشیانگەیاندووە " داكۆكى كرايه‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى"
پێویستی به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولاش دووپات کرایەوە، كه ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا.
"داكۆكىش کراوە له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتيىکردنی دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمی کوردستان و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا"
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە کاتێکدایە کە لەدوای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە چەند جارێک هەوڵی کۆبوونەوەی نێوانیان دراوە بەڵام نەتوانراوە کۆبوونەوەکە بکرێت و هەموو جارەکان بۆ کاتی نادیار دواخراوە.
دوای زیاتر ئاڵۆزبوونی ناکۆکییەکانی نێوان بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵ، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە لەندەنەوە بۆ کۆبوونەوەکە گەڕاوەتەوە و دواخستنی کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستانیش هەر لەسەر داوای ئەو بووە، تاوەکو خۆی سەرپەرشتی چارەسەری کیشەکان بکات.