جيهان

یەکێتی ئەورووپا داوا لە یۆنان دەکات پابەندبێت بە مافی پەنابەرانەوە

- گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، ئادالبێرت یاهنز: "یەکێتی ئەورووپا داوا لە بەرپرسانی یۆنان دەکات، پابەندبن بە مافی پەنابەرانەوە".

Ömer Tuğrul Çam  | 03.09.2020 - نوێکردنەوە : 03.09.2020
یەکێتی ئەورووپا داوا لە یۆنان دەکات پابەندبێت بە مافی پەنابەرانەوە

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆکسل- AA

گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، ئادالبێرت یاهنز لەبارەی ئەو لێدوانانەی کە باس لەوە دەکەن تەنها لەمساڵدا، یۆنان ١٠ هەزار کۆچبەری لە دەریای ئیجەدا سنوورداش کردووەتەوە رایگەیاند "یەکێتی ئەورووپا داوا لە بەرپرسانی یۆنان دەکات پابەندبن بە مافی پەنابەرانەوە".

ئادالبێرت یاهنز لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا لە وەڵامی پرسیارێکی لە بارەی سنوورداشکردنەوەی ١٠ هەزار کۆچبەر لەلایەن یۆنان-ەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە پاراستنی سنوورە دەرەکییەکان بەرپرسیاریەتی هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکەیە، بەڵام پێویستە رەفتارکردن لەگەڵ پەنابەران بەگوێرەی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا بێت.

گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، ئادالبێرت یاهنز جەختی لەوەیش کردەوە کە پێویستە بەرپرسانی یۆنان پابەندی ئەم یاسایانە ببن، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا چاودێری پابەندبوون بە یاساکان دەکات.

ئادالبێرت یاهنز ئاماژەی بەوەیش دا لە سنوورەکانی نێوان یۆنان-تورکیا "دۆخێکی سەخت و ئاڵۆز" هەیە کە نەک تەنها یۆنان، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکەوە هەیە و گوتی: "چاوەڕوانین یۆنان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسا مامەڵە بکات، هەروەها دەخوازین بەرپرسانی ئەسینا لێکۆڵینە لە پێشێلکارییەکانی وەک بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بکەن و چاودێری هەموو یاساشکێنییەکان بکەن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın