ئابووری

یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا کەمیان کردووە

یەدەگە بازرگانییەکانی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، کەمیکردووە.

Sibel Morrow  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 08.04.2021
یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا کەمیان کردووە

Ankara

ئەنقەرە- AA

یەدەگە بازرگانییەکانی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا بە رێژەی سەدا ٠،٧ کە دەکاتە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و بۆ نزیکەی ٤٩٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکان یەک ملیۆن و ٣٢٥ هەزار بەرمیل کەم بکات.

یەدەگە ستراتیجییەکانی نەوتی ئەمریکا کە بەشێک نین لە یەدەگە بازرگانییەکانی نەوتی ئەمریکا وەک خۆی بە ٦٣٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل ماوەتەوە.

لەم قۆناغەدا یەدەگەکانی بەنزینی ئەمریکا، چوار ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٣٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن